مەسعود حەیدەر بۆ لاهور جه‌نگی به‌ قاڕە قاڕ حەقیقەتی مێژوو ون نابێت

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ڕای گەیاند کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە کەرکووک و کەرکووکییەکان ئەنفال دەکرێنەوە، ئەوەش لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە.

مەسعود حەیدەر لە پەیامێکی کورتدا کە بەناونیشانی (١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بوو)، ئاماژەی بەوە داوە کە ”خیتابی موتەشەنیج و قاڕە قاڕ حەقیقەتی مێژوو ون ناکات“.

ئەوه‌شی ئاشکرا کردووە کە ”گرووپێکی دیار نیوەی خاکی کوردستانی تەسلیم بە بەغدا کرد و حەیدەر عەبادی رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکرد و بەکاریانی ھێنان بۆ لاوازکردنی ناوماڵی کورد“.

بۆیە پێیوایە کە ئەو گرووپە ”راستترین شت بیکەن لەم قۆناغەدا، داوای لێبووردنە لە  گەلی کوردستان“.

مەسعود حەیدەر بە ڕاشکاوی دەڵێت: ”ئەمڕۆ کەرکووک و کەرکووکییەکان جارێکیتر ئەنفال دەکرێنەوە و ئەم ئەنفالکردنەش لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەرە“.

باسیشی لەوە کردووە، بۆ ئەوەی کەرکووک ئازاد بکرێتەوە، پێویستە نیشتمانپەروەرەکان یەک بگرن و بە یەک ئاراستە کار بۆ گەل و خاکی کوردستان بکەن.

Back to top button