ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا چۆک دادەدات و داوای گفتوگۆ دەکات بە مەرجێک ئەمریکا ڕێزیان لێبگرێت

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئالۆزیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران بەردەوامن، سەرۆک کۆماری ئێران هەلوێستێکی جیاوازتر لە پێشوو دەردەبڕێت و داوای گفتوگۆ لە ئەمریکا دەکات بە مەرجێک ئەمریکا رێزیان بگرێت.

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران ، وێرای ئەوەی پێداگری دەکات لەوەی تەسلیمی زلهێزان و هەڕەشەکانیان نابن، بەڵام ڕایگەیاند : ئێمە بەردەوام لە گەڵ مەنتق و دانوستان داین . ئەگەر ڕێزمان لێ بگیرێت و بە پێی یاسای نێودەوڵەتی هەڵسوکەوتمان لە گەڵ بکرێت ئامادەی دانوستانین نەک ئەوەیکە فەرمان مان پێ بکرێت بۆ چۆنیەتی دانوستان .

ئەم هەڵوێستەی ڕۆحانی بەبەراورد لەگەڵ هەڵوێستکانی پێشووتری ئێران نەرمی زۆری پێوە دەبینرێت.

 

Back to top button