دەستەی گەشتوگوزار ئامادەكاریی تەواوی بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كردووە

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان گوتی، ئامادەكاریی تەواو بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا كراوە و چاوەڕێش دەكرێت گەشتیارێكی زۆر ڕوو لە ھەرێمی كوردستان بكەن.

نادر رۆستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا و زنجیرەیەك كۆبوونەوەش كراون، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانمان پێشوازییەكی گەرم لە گەشتیاران بكەن و دامودەزگاكانی دیكە و رێستورانت و هۆتێل و مۆتێلەكانیش ھەموویان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران ئامادەن”.

رۆستی گوتیشی، بە ھۆی ئەو ئامادەكارییە باشەی كردوویانە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران، چاوەڕێ دەكرێت ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر بێت لە ساڵی ڕابردوو، چونكە پلانیان داناوە ساڵ بە ساڵ ژمارەی گەشتیاران زیاتر بێت.

Back to top button