محه‌ممەد حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد. سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانیش لە پەیوەندییەکەدا جەختی لە یه‌كڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی کرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکەدا سوپاسی پیرۆزباییه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموودی كرد و جه‌ختی له‌ یه‌كڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.

Back to top button