لاهور جەنگی بەپارەی خەڵك كەناڵێکی ئاسمانی دەكاتەوە
هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتی بەفەرمانی راستەوخۆی لاهور جەنگی بەمەبەستی فرۆشتنی ئەو زەویانەی بازرگانین و پارەیەكی باش دەكەن لە شارەكانی سلێمانی و كەلار و رانیە هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی زەوییە گرانبەهاكانیان دەستپێكردووە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەكانی (خواکوڕك) كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە ئاشكرای دەكات، ژمارەیەك بەرپرسی دژەتیرۆری یەكێتی بەناوی هێزەكانی دژەتیرۆرەوە كاری نایاسایی ئەنجام دەدەن و لەو میانەشدا لەشاری سلێمانی و كەلار و رانیە زەوییە گرانبەهاكان و شوێنە بازرگانییەكان داگیر دەكەن و دواتر بەپارەیەكی خەیاڵی دەیفرۆشنەوەو پارەكەی بۆ كەناڵەكەی لاهور جەنگی خەرج دەكرێت.