سەرۆك وەزیرانی یابان دوای بینینی ترەمپ سەردانی ئێران دەكات بە مەبەستی ناوەندگیری نێوان ئەمریكا و ئێران
بە پێی ئاژانسەكانی هەواڵی یابان ( ژاپۆن ) سەرۆك وەزیرانی یابان شینزوو ئابە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریكا و ئەو پەیامەشی گەیاندۆتە دەسەڵاتدارنی هەر دووك وڵات ، هەر بەو مەبەستەش بۆ چاوپێكەوتنی خامنەیی بەرەوە تاران وەڕێ دەكەێت .
دۆناڵد ترەمپ لە سەفەری حەتووی ڕابردووی خۆی بۆ یابان ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانووستان لە گەڵ ئێران ڕاگەیاندبوو، وا پێدەچێت لەم بووارەدا سەرۆك وەزیرانی یابانی كردبێتە دەڕاستی خۆی لە گەڵ تاران .
ئەوە لە كاتێكدایە عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران بڕیاردەری سەرەكیە و پێشتر ڕایگەیاندوو ئێران بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ ئەمریكادا دانووستان ناكات