یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری كرا

 

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بڕیاری یەكلایی نەدراوە لە بارەی دیاری كردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان, بەڵام بەشێك لە وڵاتانی جیهان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان دیاری كردووە بە جۆرێك ئەمڕۆ پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ لێكۆڵینەوە فەلەكی و جیۆفیزیكی لە میسڕ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵی دیاریكرد.

لەمبارەیەوە، جاد محەمەد قازی سەرۆكی پەیمانگەكە كە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە لە میسڕ ڕایگەیاند: “بەگوێرەی زانیارییەكان و حیساباتەكان یەكەم رۆژی جەژن لە میسڕ رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەبێت”.

سەرۆكی پەیمانگەكە ڕوونیشی كردووەتەوە، مانگی شەوال لە رۆژی دووشەممە 3ی 6 لە كە دەكاتە 29ی رەمەزان و وردە وردە دەركەوتنی بەردەوام دەبێت پاش رۆژئاوابوونی ڕۆژی دووشەممە كە دەكاتە 29ی رەمەزان، بۆیە بەپێی ئەو زانیارییانە رۆژی سێشەممە 4ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

Back to top button