مالپەر فەرمی پارتی بۆ لاهور جەنگی: دوو ڕۆژە دەمانەوێ کەسێک بدۆزینەوە وەڵامی بێ ئەدەبی و زێدەڕۆییەکانت بداتەوە. بەڵام کەسمان نەدۆزییەوە وەک تۆ بێ تەربییەت و ئاست نزم و دەمشڕ بێت

 

دوای ئەوەی بەبۆنەی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە کەرکووک لاهور جەنگی وتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا بۆ لادانی سەرنجی هاوڵاتیان لەسەر خیانەتەکەی ۱٦ ئۆکتۆبەر، وەک هەمیشە بە زمانێکی شڕ و پڕ لە تەخوین قسەی کرد، لە وەڵامدا مالپەڕی فەرمی پارتی دەنوسێت کەسمان نەدۆزیەوە وەک لاهور دەمشڕبیت.

مالپەری کوردستان تیڤی نوسیویەتیشی:” دوای ئەو بێ ئەدەبی و ئاست نزمییەی لە ساڵیادی حزبەکەت لە کەرکووک نیشانت دا، ڕاستییەکەت دەوێ دوو ڕۆژە دەمانەوێ کەسێک بدۆزینەوە وەڵامی بێ ئەدەبی و زێدەڕۆییەکانت بداتەوە. بەڵام کەسمان نەدۆزییەوە وەک تۆ بێ تەربییەت و ئاست نزم و دەمشڕ بێت و وەڵامت بداتەوە.ئەمە خۆی لە خۆیدا جەوهەر و مەعدەن و تەربییەتت پێشان دەدا کە تا چ ڕادەیەک نزم و کۆلەوارە و لەناو زەلکاوی بێ مستەواییدا نقووم بوویت.

Back to top button