خواردنەوەی ئاو بۆ ئەم کەسانە گرنگە

خواردنەوەی ئاو گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، هەروەها خواردنەوەی ئاو یارمەتی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش دەدات.

بەپێی توێژینەوەیەک کەلەسەر چەند کەسێک ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە 30 خولەک پێش نان خواردن 1 لیتر ئاویان خواردووە کێشیان دابەزیوە لەو کەسانەی کە ئاویان نەخواردووە پێش نان، ئەم تاقیکردنەوەیەش لەماوەی 12 هەفتەدا ئەنجام دراوە.

کەواتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی زیادەی لەشیان دابەزێن، دەتوانن 30 خولەک پێش نانخواردنی هەر ژەمێک 1 لیتر ئاو بخۆنەوە، چونکە خواردنی ئاو ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە بەمەش کێشی لەش کەم دەبێتەوە.

Back to top button