سبەی ئەگەری زۆری ھەیە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.. سبەی کەشوھەوا بەم شێوەیە دەبێت و پلەی گەرمیش لەم شوێنانە بەرز دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە دھۆکیش ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 4/6/2019، لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

Back to top button