شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی دەکات

شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردن، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێم، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی دەکات و داوای بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکات.

دەقی پەیامەکەی پادشای ئوردن:

مایەی خۆشحاڵیمە کە ئەوپەڕی هەستی ڕاستگۆیانەم بۆ پیرۆزباییکردن لە برای ئازیزم دەردەبڕم، بۆ ئەو متمانەیەی کە لە لایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە، بە هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێم،  پێتان بەخشراوە.

لەگەڵ دەربڕینی ئەوپەڕی هیواخوازیی دڵسۆزانەم، بۆ سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەتاندا، جەخت لەسەر پەرۆشیی ئوردن دەکەمەوە بۆ بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی برایانەمان.

هیوای پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت.

براتان

عبدالله الثاني ابن الحسین

شای شانشینی هاشمیی ئوردن

Back to top button