کاردانەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانی ئەمریکا لە گەڵ ئەو وڵاتە بە بێ مەرج
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گووتی وڵاتەکەی بە بێ مەرج ئامادەی دانوستانە لە گەڵ ئێران
مایک پۆمپیۆ ڕۆژی یەکشەم لە ژنێڤ ڕایگەیاند ؛ ئەمریکا ئەمادەیە بەبێ مەرج دانوستان لە گەڵ ئێراندا بکات بەڵام پێویستە ئێران وەک هەر وڵاتێکی ئاسایی لە گەڵمان دابنیشێت ، ئەوە لە کاتێکدا پێشتر پۆمپیۆ 12 مەرجی دانوستانی بۆ ئێران دیاری کردبوو .
حەسەن ڕووحانی شەوی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ مامۆستایان و دوکتۆرانی ئێرانی وەک کاردانەوەو هەڵوێستێک بۆ پێشنیاری ئەمریکا بۆ دانوستانی بێ مەرج لە گەل ئێران گووتی : وڵاتێک کە خۆی مێزی دانووستانی جێ هێشتووەو بەڵینەکانی نەبردۆتەسەر ، ئەوە پێویستە ئەو بە خۆیدا بچێتەوە ،تا کاتی گەڕانەوەشی ئێمە ڕێگاچارەیەکمان نییە جیا لە خۆڕاگری .
عەبباس مووسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر لەم بارەوە گووتی : گەمە کردن بە وشە بەڵام ئامانجێکی نهێنی تایبەت بۆ ئێمە نابێتە بەڵگە .
مووسەوی دەڵێت ئاڵ و گۆڕی گشتی هەڵویستی ئەمریکا لە دژی ئێران پێویستە و دەبێت بەکردەوە بیسەلمێنن ، بەڵام پۆمپیۆ دەڵێت بەردەوامیشا دەبین لە گووشارەکانی ئابووری ، بۆیەش ئەوە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە ئەمریکا لە سەر سیاسەتی خۆی بەردەوامە .