ترەمپ بۆ رووسیا و سوریا: ھێرشەكانتان راگرن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆ کۆماری ئەمریکا پێش دەستپێکی سەفەری فەرمی خۆی بۆ بەریتانیا لە تویتێکدا داوا لە ڕووسیا و سووریا و هاوپەیمانانی نزیکیان دەکات ، زۆر بە زوویی هێرشی چڕو پڕی جەهەندەمی خۆیان بۆ سەر بنکەو بارەگای نەیارانی خۆیان لە پارێزگای ئەدلب ڕابگرن .
ترەمپ لەم تویتەدا ویرای ئەوەی ئاماژەی بە خەڵکی سڤیل داوە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا دەبنە قوربانی داوای ڕاستەوخۆ لە ڕووسیا و سووریا دەکات و بەشێوەیەکی ئاماژەپێکراویش ڕوو لە ئێران دەکات کە پێویستە بۆمبارانی سەر ئەدلب ڕابگرن کە بۆتە هۆی ماڵ وێرانی و کوژرانی خەڵکی بێتاوان . ترەمپ دەڵیت هەموو جهان شایەتی ئەم جینایەت و قەسابیەی ئێوەن ، کام ئامانجتان هەیە ، بەشوێن چیدا دەگەڕێن ؟ هێرشەکانتان ڕابگرن .
ئەم تویتەی ترەمپ وەک هەڵویستێک وایە بۆ وڵامی هەندێک لە ناوەندەکانی ناحکومی سووریا کە رۆژی هەینی داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردبوو بۆ رێگری لە کوشت و بڕی زیاتری خەڵکی بێتاوان لە لایەن رووسیا و سووریا و هاوپەیمانەکانیان بێنە دەست و هێرشەکانی سەر ئەدلب بوەستێنن .

Back to top button