بەریتانیەكان گاڵتە بە ترەمپ دەكەن

سەرۆکی ئەمریکا سەردانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەکات و خەڵکی ئەو وڵاتەش بە گاڵتەپێکردن پێشوازی لێ دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 3-6-2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بە یاوەریی میلانیای هاوسەری، سەردانی لەندەن بکات و لەگەڵ ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی ئەو وڵاتە و تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیران کۆ ببێتەوە.

چالاکوانانی مەدەنیی بەریتانیا، کە دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپن، بالۆنێکیان لەسەر شێوەی ترەمپ بە منداڵی و توڕەیی دروست کردووە، کە بەرزییەکەی شەش مەترە و دایبی بۆ بەستراوە، لە نزیک ئەو شوێنانەی بڕیارە ترەمپ سەردانی بکا، بەرزی دەکەنەوە.

پێشتر میدیا بەریتانییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە حکوومەتی وڵاتەکەیان بڕی سێ ملیۆن دۆلار بۆ پێشوازیکردن لە ترەمپ خەرج دەکات، کە بڕیارە سێ رۆژ لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

Back to top button