هۆكاری هات و هاواره‌كه‌ی لاهور جه‌نگی له‌ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ لاهور جه‌نگی له‌ 1ی 6ی 2019 سه‌ردانی شاری كه‌ركووك ده‌كات به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی له‌و شاره‌ دا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، له‌ وتاره‌كه‌دا به‌ده‌مارگیریه‌وه‌ و زمانیكی زبره‌وه‌ قسه‌ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆوه‌ جێگای پرسیار كه‌ بۆچی له‌و كاته‌ لاهور جه‌نگی جنێودا”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی 2ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند” له‌ 1ی ئه‌و مانگه‌ لاهور جه‌نگی كاتێك سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی كرد له‌ كه‌ركووك، به‌هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كه‌ركووكی راگه‌یاند، كه‌ ئیتر ئه‌وان ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن بۆ پۆستی پاریزگاری كه‌ركووك چونكه‌ پارتی سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌ڵبژاردوو، ئیتر ناتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی دانێنن”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ كاتێك ئه‌م قسانه‌ی كرد لاهور زۆر تووره‌ بوو، ته‌نها به‌جنێودان به‌ پارتی قسه‌ ده‌كرد، به‌دایك و خوشك جنێوی ده‌دا له‌ناو كۆبووه‌وه‌كه‌دا، گوتی ئێمه‌ هیچمان پێناكرێت بۆخۆتان له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌ون و ئیمه‌ دوور ده‌كه‌وینه‌وه‌، له‌ بابه‌تی كه‌ركووك و چونكه‌ ئێمه‌ هیچمان پێناكرێت”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی دوای ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك كه‌وتنه‌ دانووستاندن و قبولكردنی مه‌رجه‌كانی پارتی له‌ ئێستادا دۆخه‌كه‌ پیچه‌وانه‌یه‌ و به‌ره‌و رێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر كه‌ركووك”.

Back to top button