کاندیدێکی سەرۆکایەتی بریتانیا: بە رێکەوتن یان بەبێ رێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا دەردەچین

بۆریس جۆنسن وەزیری پێشوی دەرەوەی بریتانیا و کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند تا 31ی ئۆکتۆبەری ئایندە بە رێکەوتن یان بەبێ رێکەوتن وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دەردەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بۆریس جۆنسن وەزیری پێشوی دەرەوەی بریتانیا
کە ئێستا یەکێکە لەکاندیدە بەهێزەکان بۆ جێگرتنەوەی تێریزامەی رایگەیاند، تا 31ی ئۆکتۆبەری ئایندە بە رێکەوتن یان بەبێ رێکەوتن وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دەردەکات.
رۆژی هەینی داهاتو تێریزامەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پاش نزیکەی سێ ساڵ لەهەوڵی رێکەوتن بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا دەستلەکاردەکێشێتەوە.

Back to top button