نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاوكردەوە
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و هیوادەخوازێت، ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ یەکڕیزی و ئاشته‌وایی و تەبایی.
پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا پیرۆزبایی له موسڵمانان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گه‌رمترین پیرۆزبایی سه‌ره‌تا له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان، ئینجا له سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات ده‌كه‌م.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ یەکڕیزی و ئاشته‌وایی و تەبایی. هەموومان پێکەوە بە گیانی لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردنەوە، لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا، ئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی خۆمان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بەجێ بهێنین.
به‌و هیوایه‌ی جه‌ژن و یاد و بۆنه‌کانی داهاتووی هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی کوردستان له سایه‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و فره‌ڕه‌نگی، ئارامی، ئاوه‌دانی، پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام و ژیانێكی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
دووباره جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیوای پشوویه‌كی خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
3/6/2019