مەكتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێكی پیرۆز بای بڵاوكردەوە

 

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی مەكتەبی سیاسی پارتی پەیامێكی پیرۆز بای ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان وعێراق و جیهانكرد, هەروەها حەژنە پیرۆزە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و كادران و جەماوەری دڵسۆزی پارتی دەكات

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان و، لە خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان و كادیر و جەماوەی دڵسۆزی پارتیمان و، سەرجەم ھێز و لایەنە نیشتمان پەروەرەكانی كوردستان دەكەین و، خوازیارین هەمیشە گەلەكەمان سەرفراز و شاد و بەختەوەر بێت و هەر رۆژێكی جەژن و كامەرانی بێت.

جەژنی پیرۆزی رەمەزان، هێمای لێبووردەیی و خۆشەویستی و خێر و خۆشیە بۆ گشت مرۆڤایەتی و موسڵمانان بەتایبەتی، بۆیە ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی پێكەوەژیان و تەبایی و دابینكردنی سەقامگیریی و ئاسوودەیی زیاتر بێت بۆ تەواوی چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلەكەمان.

جارێكی دیكە جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت و ھەر شاد و بەختەوەربن…

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

Back to top button