یەکەم رۆژی جەژن چوار کەس بە رووداوێک بوونە قوربانی

چوار ھاووڵاتی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا،برینداربوون

ڕائید کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان ڕاگەیاند سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 4-6-2019 (لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان) دوو ئۆتۆمبێل لەگەڕەکی کەلاری کۆنی شاری کەلار پێکیاندا دا.

هەروەک رائید کارزان مەجید رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانەکەوە، پیاو و ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.

Back to top button