رۆژنامەنووسێك بۆ رزگاربوون لە تیرۆركردنی لەلایەن لاھوورەوە، ھانا بۆ ناوچەیەكی پارتی دەبات

ئەمرۆ سێ شەممە,  بەرەبەیانی رۆژی یەكەمی جەژنی رەمەزان، ئاسایشی یەكێتی رێگای نەدا رۆژنامەنووسێكی شاری سلێمانی لە ھەولێرەوە بگەڕێتەوە شارەكەی.

بارزان عەلی حەمە، لە لایڤێكی فەیسبووكدا دەلێت:ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێكی (بی ئێم دەبلیۆ) دوام كەوتووە تا شارۆچكەی كۆیە، دواتر لە بازگەی كۆیە(یەكێتی) ئۆتۆمبیلەكەمیان “تەفتیش” كرد، ئێستا نازانم چی لەناو ئۆتۆمبیلەكەم دانراوە، بویە ھانام بۆ ناوچەی پارتی لە كۆیە بردووە و بەرپرس نیم لە ئۆتۆمبیلەكەم.

بارزان عەلی حەمە، لاھوری شێخ جەنگی تومەتبار دەكات بەم كارەی بەرامبەری كراوە و ئاماژە بەوە دەدات كە ئەو ئۆتۆمبیڵانەی دوای كەوتوون سەر بە”دژەتیرۆری یەكێتین”.

دەشلێت: پەیوەندیم بە بەرپرسانی پارتیەوە كردووە و ئێستا ھانام بۆ ناوچەی پارتی لە كۆیە بردووە.

 

https://www.facebook.com/barzan.alihama/videos/2782464618436557?s=100002521450678&sfns=xmwa

Back to top button