قانعی فەرد لە كوێیە؟ بۆ دەنگی نەما، ئەو میدیایانەی پێشتر وتاری قانعی فەردیان بڵاودەكردەوە، ئێستا بۆ باسی ناكەن؟

 

‎عیرفان قانعی فه‌رد كه‌ هێندێك كه‌س وه‌ك نوسه‌ری كورد ناویان ده‌برد و هه‌مو توانای خۆی دابوه‌ به‌ر دژایه‌تی بارزانی، ماوه‌ی ٣ ساڵه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی FBI ئه‌مریكا له‌ كالیفۆرنیا به‌ تاوانی هاوكاری كردنی دەزگە هەواڵگرییەکانی ئێران گیراوه‌، بەلام میدیایی كوردی و بەتایبەت ئەو میدیایانەی پێشتر گرنگیان بە وتار و نووسینەكانی دەدات، بێدەنگن.

چەند سەرچاوەیەك ئەوەیان ئاشكرا كرد كە كاتێك قانعی فه‌رد هه‌وڵی دا له‌ ڕێگای مه‌كسیكه‌وه‌ دزه‌ بكاته‌ ئه‌مریكا، FBI بۆی ده‌ركه‌وت قانعی فه‌رد په‌نابه‌رێكی ئاسایی نیه‌ و به‌ مه‌ئمورییه‌تی تایبه‌ت ویستویه‌تی دزه‌ بكاته‌ ئه‌مریكا. هه‌ربۆیه‌ش ده‌سگیر كرا و كه‌وته‌ به‌ر لێكۆلینه‌وه، دواتر ده‌ركه‌وت قانعی فه‌رد له‌ لایه‌ن بەرپرسێکی هەواڵگری و سەربازیی ئێران به‌رپرسایه‌تی ڕاكێشانی هێندێك ئێرانی ئه‌مریكای بۆ هاوكاری كردنی تاران له‌ ئه‌ستۆ بوه‌.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن: مه‌سعود ده‌ریا په‌یما ناسراو به‌ مایكل ده‌ریا په‌یما دانیشتوی ته‌گساس وه‌ك محامی قانعی فه‌رد هه‌وڵێكی زۆری داوه‌ تا ڕزگاری بكات، به‌ڵام مه‌حكه‌مه‌ی ئه‌مریكا قبولی نه‌كرد و ٥ ساڵ به‌ندی بۆ قانعی فه‌رد بڕیه‌وه‌، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ پاره‌ی محامی قانعی فه‌رد له‌ لایه‌ن په‌رویز سابتی به‌رپرسی ساواكی حكومه‌تی پاشایاتی، دابین كراوه‌.

‎ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ هه‌مو كات وتاره‌كانی قانعی فه‌ردیان له‌ دژی سه‌رۆك بارزان بڵاو ده‌كرده‌وه‌، ئێستا هه‌موو بێده‌نگن و باسی گیرانی قانعی فه‌رد ناكه‌ن.
‎ئێستا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ وتار و لێدوانه‌كانی قانعی فه‌رد له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌ت سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌ری به‌ كوێ وه‌ به‌ند بوه‌؟!

Back to top button