مه‌سعود بارزانی و سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامی كۆبوونه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 23/11/2016 له سه‌ڵاحه‌دین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مامۆستا عیرفان مەلا عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.
مالپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له واهه‌ڵێكیدا رایگه‌یاندووه، “لە دیدارەكەدا ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی كرد لە سەركردایەتیكردنی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ سەركەوتن و دەستكەوتەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ نیشان دا. هەروەها پشتگیری لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی كرد لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی هەرێم و وەك دەروازەیەكی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی وەسف كرد”.
هه‌ر به‌پێ زانیاری هه‌واڵه‌كه، ” لەم دیدارەدا گیانفیدایی و ڕەوشتی بەرزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتەكان و دەستگرتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە بنەماكانی مرۆڤسالاری و بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بەرز نرخێندرا و جەختیش لە پێویستی پێكەوەژیان و ئاسوودەیی لە ناوچە ئازادكراوەكاندا كرایەوە”.
هه‌روه‌ها هاتووه، ” لەم دیدارەدا گیانفیدایی و ڕەوشتی بەرزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتەكان و دەستگرتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە بنەماكانی مرۆڤسالاری و بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بەرز نرخێندرا و جەختیش لە پێویستی پێكەوەژیان و ئاسوودەیی لە ناوچە ئازادكراوەكاندا كرایەوە”.