جەژن و قەیسی؛ خواردنێك سوودی زیاترە لە زیان

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك ڕایگەیاند، ئاماژەی بەوەكرد، قەیسی لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی دەدرێت، قەیسی وشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەكان، كە لە كوردەواری دا وەكو هێمای جەژن تەماشا دەكرێت، كە ئەمەش بنەمای زانستی هەیە بە هۆی زۆری سوودەكانی بۆ جەستەی مرۆڤ.

وتیشی، “قەیسی دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی زیانەكانی ئەو خۆراكانەی لە جەژندا دەخورێن بە تایبەتی خواردنی بڕێكی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەربەتە دەستكردەكان و خواردنەوە گازییەكان”.

جەختیشی كردەوە، زۆر گرنگە بۆ خواردنی جەژن قەیسی بخۆین لەبەرئەوەی كۆڵستڕۆڵی تێدا نییە و ڕێژەیەكی باش پۆتاسیۆمی تێدایە، كە كاریگەری باشی هەیە بۆ مێشكی مرۆڤ هەروەها دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەكان پەكتین و سلیلۆز، كە هەرس ئاسان دەكات و بۆ كۆڵۆن باشە و قەبزی ناهێڵێت، قەیسی ڕێژەیەكی باش ڤیتامینەكانی تێدایە بە تایبەتی ڤیتامین (A، B6، C).

ئەو ئەندازیارەی خۆراك دەشڵێت: “قەیسی ڕێژەیەكی باشی كانزاكانی تێدایە و مادەی دژە ئۆكسێنی تێدایە لەگەڵ دژە هەوكردن و هاوسەنگی ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕادەگرێ و جەستە پاك دەكاتەوە لە كۆلستڕۆڵە زیان بەخشەكان و ڕێگرە لە زیادبوونی كێش و ماسولكەكان بەهێز دەكات، بۆیە زۆر گرنگە لە جەژندا قەیسی بخۆین”.

Back to top button