جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لەبارەی پرسی ئەمنیەتی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان داوایەك دەکات
جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رنامه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ببێت و گرنگه شاندی باڵای سه‌ربازی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه كۆ ببنه‌وه”.
سالار محه‌مه‌د جه‌باری، لەمبارەوە راگه‌یاند: “زۆر گرنگه قۆناغه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه كارا بكرێنەوە و ده‌ستوبرد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له‌كه‌ركوك و مه‌خموور روویان داوە، كۆبوونه‌وه‌ی باڵا بكرێت”.
گوتیشی: “پێم وایه به‌غداش گه‌یشتوه‌ته ئه‌و باوه‌ری به‌بێ پێشمه‌رگه ناوچه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت”.