بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ پێشمەرگە برینداربوون

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی مێرگە رەش لە گەلی شێخ زادانی دەشتی هێرت، سەر بەناحیەی سیدەکان، سێ پێشمەرگە برینداربوون.

دووان لە پێشمەرگەکان بران و ئەوەی دیکە ئامۆزایانە و برینی یەکێکیان بەناوی خۆشەوی میکایل سەختە.

پێشمەرگەکان چوون بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکان کەوتووەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکە دەکەن و ئەو سێ پێشمەرگەیە بریندار دەبن.

Back to top button