دۆناڵد ترەمپ : هەموو کات ئەگەری هێرشی لەشکری بۆ سەر ئێران لە ئارادایە

ترەمپ لە وتووێژ لە گەڵ تلویزیۆنی بەریتانی ( ئای تی ڤی ) دەڵێت ئەمریکا ئامادەی دانووستانە لە گەڵ ئێران ، بەڵام هەموو کاتیش ئەگەری هێرشی لەشکریمان بۆ سەر ئێران لە ئارادایە

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماەیی خۆی دەربڕی بۆ دانوستان لە گەڵ حەسەن رووحانی ، پێشتریش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردبوو ئەمریکا ئامادەیە بێ مەرج لە گەڵ ئێران دانوستان بکات بەڵام گووشارەکان هەر وا بەردەوام دەبن .

ترەمپ لەم چاوپێکەوتنەدا باسی دوژمنایەتی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و دەڵێت : ئەو کاتەی دەسەڵاتی ئەمریکام گرتە دەست ئە ووڵاتە ببوە سەرچاوەی توند و تیژی و دوژمنایەتی لە

ڕادەبەدەر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆتاییدا دەڵێت : گەلی ئێران ئەو کات گەلێکی تیرۆریستی پلە یەک بوون و ڕەنگە ئێستاش هەر وابن .

Back to top button