خه‌زعه‌لی شوێنی جێگیربوونی چه‌كدارانی داعش له باكووری به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
سەرکردەی عەسائیب ئەهلول حەق ئاشکرای دەکات؛ چەکدارانی داعش لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا جێگیرن و به ئازادی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و تا ئێستا هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ نه‌هێشتنی پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له‌و شوێنه ئه‌نجام نه‌دراوه.
قەیس خەزعەلی، سەرکردەی عەسائیب ئەهلول حەق رایگەیاند؛ چەکدارانی داعش بە ئازادی لە سنووری قەزای تارمییەی باکووری بەغدا هاتووچۆ دەکەن و بە پێویستی دەزانێت، ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بۆ لەنێو بردنیان بکرێت.
خه‌زعه‌لی و دووپاتیدەکاتەوە: چەکدارانی داعش هەر سنوورەکەدا ماون و ئۆپەراسیۆنیان لە دژ نەکراوە.
سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق ده‌شڵێت: ئێستا داعش هەڕەشەی سەربازی نەماوە بەڵکو تەنیا لە چەند دۆخێکی دیاریکراودا دەبێتە هەڕەشەی ئەمنی.