کۆنگرەی ئەمریکا مكوڕە لە ڕێگری فرۆشتنی چەک بە سعوودیا

 

کۆنگرەی ئەمریکا سەرقاڵی پێداچوونەوەو داڕشتنەوەی یاسایەکە بۆ ڕێگری لە فرۆشتنی چەک بە سعوودیا و دوو وڵاتی تری کەنداوی عەرەبی
بە پێی ڕاپۆرتی رۆیتەرز بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرە لە کۆماریخوازەکان و هاودەنگ لە گەڵ دیموکراتەکان ، خەریکی داڕیژەو پێشکەشکردنی پرۆژەیاسایەکەن بیخەنە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی رێگری لە فرۆشتنی 8 ملیارد دۆلار چەک بکرێت بە عەرەبستانی سعودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی .
دۆناڵد ترەمپ بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە حەولی ئەوە دایە یاسای کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵ کە لە ساڵی 1976 دەنگی پێداروە پشت گوێ بخات و ئیزنی حکومەت بدات لە کاتێکی وەها هەستیاردا بە بێ گەڕانەوە بۆ وڵامی ئەرێنی کۆنگرە بتوانێت ئەم چەکانە بفرۆشێت .

Back to top button