چەند رێگایەکی ئاسان بۆ نەمانی بۆنی سیر

خواردنی سیر سەرەڕای ئەوەی سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام بۆنی ناخۆشی دەم دروست دەکات بەهۆی ئەوەی مادەی “متیل سولفید” لە پێکهاتەیدا وا دەکات هەرس نەبێت بە زویی هەروەها ئارەقکردنەوە زیاد دەکات.

یەکەم: بەپێی توێژینەوەیەک خواردنی سێو باشترین کاریگەری هەیە بۆ نەهێشتنی بۆنی سیر.

دووەم: زانایانی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکەن، خواردنی سێو و ئاوی لیمۆ و نەعنا کاریگەری خێرایان هەیە.

سێیەم: چای سەوز، کەرەوز، سپێناغ رۆڵێکی کاریگەر دەبەخشن.

چوارەم: هەر لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتوە شیر بە ڕێژەی %٥٠ بۆنی ناخۆشی سیر ناهێڵێت.

Back to top button