هاتوچۆ ئەم کەسانە ئاگادار دەکاتەوە

لهئاگاداریهكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری (خواکوڕك) كهوتووه بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى داوایهك ئاراستهى هاوڵاتیان و دایك و باوكان كه تێیدا ئاماژه بهوه دهكات ، لە ڕابردوو و چەندینجار هۆشداریمانداوە لەو مەترسیانەی ڕوبەڕوی ماتۆڕسوارەکان و سەرنشینی ماتۆڕەکان دەبێتەوە ، بەداخەوە لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە ڕۆژانی یەکەم ودووەمی جەژندا دوو گەنج بەڕوداوی ماتۆڕ گیانیان لەدەستداوەو دوانی تریش بریندار بوون.
هاتووچۆی سلێمانى دهشڵێت ، لەکاتێکدا پرسەو هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیەکان ڕادەگەیەنین داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست بەگشتی و بەتایبەتیش باوکان و دایکان دەکەین چاودێری ڕۆڵەکانیان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەوجۆرە ماتۆڕانەی لەبەرنەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی تۆمارنەکراون و ماتۆڕ سوارەکانیش مۆڵەتی لێخوڕینیان نیە ماتۆڕ بەکار بهێنن چونکە ئێمە بۆ ڕێگریکردن لەو ڕوداوانە لێپرسینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکان زیاتر دەکەین با دوچاری زیانی گیانی و ماڵی نەبن،
ههروهها راشیدهگهێنێت ، ئەو ماتۆڕ سوارانەش ئاگادار دەکەینەوە کە ماتۆڕەکانیان یاسایین و مۆڵەتیان هەیە دووربکەونەوە لە سەرکێشی و بەدەنگی ماتۆڕەکانیان هاوڵاتیان بێزار نەکەن ، داواش لە هەموو چێشتخانەو خواردنگەکان دەکەین کە ماتۆڕیان بۆ گەیاندنی خواردن بۆ کڕیارەکانیان هەیە ماتۆڕەکانیان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە چونکە لێپرسینەوە لەوانیش دەکرێت.
هاتووچۆی سلێمانى داوا لە هەموو هێزە ئەمنیەکانیش دەکات كههاوکاری ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆ بکەن لە دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕە سەڕپێچیکارەکان.