دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئاگر له گه‌نم و جۆی جووتیارانی كوردی قه‌زای مه‌خمور به‌ردرا
سووتاندنی ده‌غڵ و دان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئاگر له گه‌نم و جۆی جووتیارانی كوردی قه‌زای مه‌خمور به‌ردرا.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواکوڕك)، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ھەردوو گوندی پاڵانیان و گرەسۆری سنووری قه‌زای مه‌خمور ئاگر له ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد به‌ردراوه و به هۆشیه‌وه دووكه‌ڵ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشیوه و هاووڵاتییان له مزگه‌وته‌كانه‌وه داوای هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونیان كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی دوێنێش زیاتر له چوار هه‌زار دۆنم لە دەغڵ و دانی گوندەکانی سەربیر و قەرەسالم، لە سنووری شارەدێی پردێ، ئاگریان تێپەردراوە.