یەکێتی بڕیار لەسەر بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەدات
له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان دانیشتنی بۆ ساز بكات، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ساز ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممە ٦ی ٦ی ۲۰۱۸، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆببێته‌وه و له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سوێندخواردن كۆ ده‌بێته‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی كێشه‌كانیه‌وه به‌شداری له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرد كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممە ٦ی ٦ی ۲۰۱۸ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت كۆ ببێته‌وه كه پێوه‌سته به هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو پرسی سوێندخواردنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
زیاتر گوتی: یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكه به‌شداریكردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌بێت بۆ كاتی سوێندخواردنه‌كه كه په‌رله‌مان له باره‌ی كۆده‌بێته‌وه و ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.