بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دینه‌وه‌ ده‌كات

خواكوڕك

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد و بەتووندی ئیدانەی کوشتنی مامۆستا ئایینیەکەی کرد.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رووداوێكی ته‌مومژاویدا مامۆستایه‌كی ئایینی كه‌ هاوكات به‌رپرێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامیشه‌، ئه‌مرۆ 23/11/2016 بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ سڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، “شەهیدکردنی مامۆستا وشیار شەهیدكردنی دەنگی میانڕەوی و پێكەوەژیانە. ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دژی هەموولایەك و بەتایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە”.

سه‌رۆكی هه‌رێم دڵنیایی ده‌داته‌ ئه‌مینداری یه‌كگرتوو كه‌ دەزگا پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بۆ ئەوەی بەزووترین كات هۆكار و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و رادەستی یاسایان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ به‌ تووندی ئیدانه‌ی كوشتنی مه‌لا ئایتیه‌كه‌ی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، “تیرۆرکردنی مەلا وشیار دژی من ئەنجامدراوە”.

Back to top button