ئەنجوومەنی ئاسایش ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تەقینەوەکانی فوجیرە تاوتوێ دەکات

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و سعوودیا و نەرویج وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی هاوبەشی خۆیان سەبارەت بە تەقینەوەکانی کەنار ئاوی فوجیرە لە سەرەتای هاتنە ناوەوەی کەنداوی عەرەبی لە ژێر نەوتکێشەکانی ئەم سێ وڵاتەدا بدەنە ئەنجوومەی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئەم هێرشانەی کە لە مانگی مای دا لە نزیک کەنارئاوەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕوویان دا لە کاتێکدابوو گرژییە سیاسیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مانگانی ڕابردوودا ڕووی لە هەڵکشان بوو ، هەر بۆیەش واشنتۆن وەک خۆی دەڵێت بۆ بەرپەرچدانەوەی پلانەکانی هێرشی ئێران دەستی کردووە بە بەهێز کردنی ناوەندەکانی سەربازی خۆی لە ناوچەدا.

واشنتۆن بۆئەوەی بتوانێت گووشارێکی لە رادەبەدەر بخاتە سەر ئێران لە دووای دەرچوون لە ریکەوتە نامەی ئەتۆمی ، هەناردەی نەوتی ئێرانی کردە ئامانج و بڕیاری دا هەناردەی نەوتی ئێران بگەێنێتە ئاستی سفر ، هەر بۆیەش دەڵێت بۆ رێگری لەم کارە ئێران دەستی لە تەقینەوەکانی فوجیرەدا هەیە .

ئەمریکا دەڵێت : بەڵگەیان لە دەست دایە کە ئێران دەستی لەم تەقینەوانەدا هەبووە ، وەک واشنتۆن دەڵێت تەقاندنەوەی نەوتکێشەکان لە ڕێگەی مینی دەریایی ئێرانەوە ڕوویان داوە بۆئەوەی کاریگەری لە سەر نرخی نەوتی بازاڕەکانی جیهانی دروست کەن .

Back to top button