بۆچی شۆفێران لە وەرزی هاوین ڕووبەڕووی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبنەوە؟
به‌هۆى خراپى و نزمى كوالێتى بەنزین و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى پله‌كانى گه‌رما له وه‌رزى هاویندا شۆفێرانى هه‌رێمى كوردستان، زۆر جار ڕووبه‌ڕووى سوتانى فیول په‌مپ و گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بنه‌وه. پسپۆڕێكى بوارى میكانیكیش هۆكاره‌كانى گڕگرتنى ئۆتۆمبێل ئاشكراده‌كات.
لەمبارەیەوە، دانا كه‌ریم، ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك و مامۆستا له په‌یمانگاى ده‌ربەندیخان 10 ڕێنمایی و زانیارى ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى گڕگرتنی ئۆتۆمبێل له وه‌رزى هاویندا بڵاو کردەوە و ئاشكرای ده‌كات به‌نزینى كوالێت نزم هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ سوتانی ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییان.
ئەو ئەندازیارە لەم خاڵانەی خوارەوە هۆکارەکانی سوتانی ئۆتۆمبێلی خستووەتە ڕوو:
یه‌كه‌م – خراپی كوالیتی فیول په‌مپ
چه‌ندین جۆری فیول په‌مپ له بازاڕه‌كاندا هه‌ن كه كه‌س نازانێت به‌چی كوالیتی یه‌ك دروستكراون و له چی وڵاتێكه‌وه هێنراون. فیول په‌مپی كوالیتی نزم گه‌رم ده‌بێت و هۆكارێكه بۆ سووتان.
دووه‌م – توانه‌وه‌ی وایه‌ری گه‌یه‌نه‌ری كاره‌با بۆ فیول په‌مپ
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی سوتان چونكه وه‌ك وتمان ئه‌گه‌ر فیول په‌مپه‌كه كوالیتی نزم بوو ئه‌وه گه‌رم ده‌بێت و ئه‌م گه‌رمی یه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی ئه‌م وایه‌رانه و دروست بوونی شۆڕتی كاره‌بایی. هه‌روه‌ها هۆكارێكی تری بریتی یه له كۆن بوونی ئه‌م وایه‌رانه و به‌سه‌ر چونیان كه به‌رگه‌می زووتر ده‌توێنه‌وه.
سێیه‌م – فیوز
فیوز دانراوه بۆ پچراندنی ته‌زووی كاره‌با له‌كاتی شۆڕتێك له ئۆتۆمبیل. به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س له خۆیانه‌وه به‌بێ شاره‌زای ده‌ستكاری ڕێژه‌ی ئه‌مپێری ئه‌م فیوزه ده‌كه‌ن. بۆنمونه كۆمپانیا فیوزی داناوه به بڕی 10 ئه‌مپێر كه‌سی ناشاره‌زا ئه‌م فیوزه ده‌گۆڕێت بۆ 20 ئه‌مپێر وا ده‌زانێ كارێكی چاك ده‌كات به‌ڵام ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه له‌كاتی بوونی كێشه‌یه‌ك فیوزه‌كه ناسوتێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ درووست بوونی شۆڕت و ئاگر كه‌وتنه‌وه.
چواره‌م – ته‌نكی به‌نزین و پڕكردنی له‌به‌نزین
له ئۆتۆمبیله نوێكاندا چه‌ند سیسته‌مێك و ئامێرێك دانراوه بۆ كۆنترۆڵ كردنی په‌ستانی ناو ته‌نكی به‌نزین خراپ بوونی ئه‌م ئامێرانه یان گیرانی شوێنی تایبه‌تی خاڵی بوونه‌وه‌ی ته‌نكی به‌نزین به هۆكاری خراپی به‌نزین یان گیرانی به‌هۆی خۆڵه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكی تر له‌كاتی په‌ستانی به‌رزدا هۆكارێكی تره بۆ گڕگرتن.
پێنجه‌م – لێچونی به‌نزین
دانه‌خسته‌وه‌ی سه‌رقاپی ته‌نكی به‌نزین یان باش دانه‌خستنی سه‌ری ته‌نكی به‌نزین له‌كاتی گۆڕینی فیول په‌مپ و دزه‌كردنی به‌نزین هۆكارێكی تره بۆ نمونه ئه‌گه‌ر لێچوونی به‌نزین هه‌بوو وه فلنجه یان دیسكی تایه زۆر گه‌رمبوو ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و گه‌رمی یه بگوێزرێته‌وه بۆ به‌نزینه‌كه به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا و ببێت هۆی سوتان.
شه‌شه‌م – هه‌ندێك هۆكاری دیكه
هه‌ندێك هۆكار هه‌یه له وانه‌یه به ئاسای بزانیت به‌ڵام هۆكارن بۆ سوتان له‌وانه:
جێهێشتنی شه‌حنی مۆبایل به كاره‌باوه له ناو ئۆتۆمبیل: له‌كاتی بوونی شۆڕتێك ئه‌و شه‌حنه گڕ ده‌گرێت.
ده‌به‌ی ئاو: كاتێك خۆر به‌ر ئاو ده‌كه‌وێت له ناو ئۆتۆمبیله‌كه له‌وانه‌یه ته‌ركیزی تیشكی خۆر له‌سه‌ر خاڵێك جێگیر بكات هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمی به‌رز له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ درووست بوونی ئاگر.
قوتی په‌ستێنراو: چه‌رخ و قوتوی بۆنی په‌ستێنرا و قوتوی بیبسی یه‌كێكی ترن له هۆكاره‌كان.
حه‌وته‌م – هه‌ڵه‌ی مرۆڤ
له‌وانه‌یه له‌كاتی به‌ستنه‌وه‌ی فیول په‌مپ وایه‌ره‌كان به جۆین ببه‌سترێت ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان. به جۆین كردنی وایه‌ره‌كان ده‌بێت به‌شێوه‌ی تایبه‌ت و كه‌سی شاره‌زا بیكات.
هه‌شته‌م – پرنه‌كرنی تانكی له به‌نزین
وا باشتره له وه‌رزی هاوین تانكی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ نه‌كه‌ی له به‌نزین.