وێنەی سەدام لە شەقامەکانی بەغدا بەرزکرایەوە

 

لێژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەمڕۆ پێنج شەمە کۆمێنتی دا لەسەر بەرزکردنەوەی ووێنەی سەرۆکی ڕژێمی پێشوو سەدام حسێن لە شەقامەکانی بەغدای پایتەخت

سەعەد مەتلەبی ئەندامی لێژنەی ئەمنی گوتی هەڵگۆتن بە سەر شان و باڵی حیزبی بەعسی قەدەغەکراو کارێکە دژی دەستوورە و سزای یاسایی لەسەرە و بەتایبەتی ئەگەر کەسێك ووێنەی سەدام ی بەرز بکاتەوە بەشێوەیەکی ئاشکرا لە شەقامەکان

مەتلەبی ئاماژەی دا کە ئەو کەسەی ووێنەی سەدامی هەڵواسی بوو لەسەر ماتۆڕسیکلێکی سێ چەرخ ئەبێ دەستگیر بکرێت و بزانین بـۆ وای کرد و ئایا هیچ لایەنێکی سیاسی هانی داوە بـۆ ئەنجام دانی ئەم کارە

Back to top button