سیناتۆرێکی ئەمریکی بە هەڕەشەوە دەڵێت ئێران دەکەینە لەتێك نانێکی هاڕاو

 

ئادەم کینزێنجەر ئەندامێکی کۆماریە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پەیمانی دا شکستێکی خێرا و وێرانکەر بە ئێران بهێنێت ئەگەر هاتوو جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووی دا

کینزێنجەر ئەندامی لێژنەی کارووباری دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکایە گوتی ئێران بەرپرسە لەم یاریەی دەیکات بەرامبەر ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە عێراق و یەمەن و سەرۆك ترامپ مافی خۆیەتی بە شێوەیەکی تووند مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات

گوتیشی متمانەم هەیە کە حکومەتی ئێران هەوڵی بزاندنی هێڵی سوور نادات و ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا نابێتەوە و هۆشداری دا لە هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و بە پێچەوانەوە ئەوا ئێران بە ماوەیەکی کورت دەبێتە لەتێ نانێکی هاڕاو

Back to top button