ناتۆ: بەردەوامین لە مەشقکردن بە پێشمەرگەو بەردەوامیش دەبین

دوای ئەوەی بەهۆی گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بۆ ماوەی هەفتەیەک هێزەکانی هاوپەیمانان مەشقکردنیان بە پێشمەرگە ڕاگرت، بەڵام ناتۆ بەردەوام بوو لت ئێستاشدا رایگه‌یاندووە، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، راهێنانه‌كانیان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

دانی فۆرتین فەرماندەی ھێزی ناتۆ لە عێراق رایگەیاند، سەرەڕای گرژی و ھەڕەشەکانی ئێران راھێنانەکان بە پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبن.

فۆرتین کە ژەنراڵێکی کەنەدییە و بەرپرسی 500 راھێنەر و راوێژکاری ھاوپەیمانانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل گوتیشی: ھەڕەشەکان جدین، بەڵام رێکكاری ئەمنی پێویستیان گرتووەتەبەر و راھێنان و راوێژەکانیان بەردەوامی پێدەدەن.

هه‌روه‌ها گوتی: رێکكاری ئەمنی پێویستمان گرتووەتەبەر و دەتوانین بەردەوامی بە راھێنانەکانمان بدەین، چونکە دەمانەوێت ئەو ھێزانە راھێنان و راوێژی پێویستیان پێ بدرێت

Back to top button