پۆلیسی هەولێر: هەولێر ئارامترین جەژنی بەڕێکرد

 

دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژی جەژنی بەڕێکرد، لە هەولێری پایتەخت کەمترین رووداو تۆمارکرا، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، هه‌ولێری پایته‌خت ئارامترین جه‌ژنی به‌ڕێكرد.

هۆگر عه‌زیز،گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، گوتیشی: له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا هیچ رووداو و حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه‌. ته‌نانه‌ت رووداوی هاتوچۆش.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ میانی رۆژانی جه‌ژن و پشوودا ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون

Back to top button