سیستەمی مۆلەتدانی زیندانیان لە دهۆک بوەتە جێی سەرنجی میدیا جیهانیەکان

 

پێدانی ئازادی و موڵەتی حەوت ڕۆژ بە زیندانیەکان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان بڕیارێکە ماوەی نۆ ساڵە جێ بە جێ دەکرێت لە گرتووخانەی زەرگا ی شاری دهۆك لە هەرێمی کوردستان

لە سایتە کۆمەڵایتیەکان شەپۆڵێکی تێهەڵچراوی بەخۆوە بینی و هەندێك پێیان وایە کارێکی مرۆڤانەیە ولەگەڵ گەورەیی ئەم یادە شـیاوە و هەندێکی تر بە پێچەوانەوە مەترسیان هەیە لەم بڕیارە

لە لای خۆیانەوە کارگێری گرتووخانەکە ڕوونیان کردەوە کە دەرچوونی زیندانیان مەرج دارە و ئەوەی کەمتر لە ساڵێك زیندانی کرابی نایگرێتەوە و دەبێ فەرمانبەرێك پشتگیری بکات بۆ گەڕانەوەی پاش تەواو بوونی مووڵەتەکەی

Back to top button