ئه‌ڵمانیا بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی حزبوڵای لوبنانی ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی جوه‌كانی ئه‌ڵمانیا داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی پەرله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد بۆ ڕێگرتن له هه‌ر جوڵه‌و چالاكی و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ حزبوڵای لوبنانی له‌و وڵاته,به‌ڵام دواجار پەرله‌مانی ئه‌و وڵاته داواكه‌ی ڕه‌دكرده‌وه.
حه‌فته‌ی پێشوتریش له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ به‌رلین مایك بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له مێركڵ كرد كه حزبوڵای لوبنانی بخاته لیستی تیرۆره‌وه، به‌ڵام ڕاوێژكاره ئه‌ڵمانیه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تا ئێستا نه‌ناوه و چاوه‌ڕێش ناكرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیك وه‌ها هه‌نگاوێك بنرێت.
ئه‌و به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنه‌ی پەرله‌مانی ئه‌ڵمانیا بویه مایه‌ی نیگه‌رانی پارته مه‌سیحیه ئۆپۆزسیۆنه‌كان چونكه به دیدی ئه‌وان حزبوڵای لوبنان ده‌ستیان له تیرۆر‌و سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كانی سوریا هه‌یه‌و مایه‌ی مه‌ترسیشن له سه‌ر هه‌موو وڵاتان