ئایه‌ ده‌زانی خواردنی قارچك بەم شێوەیە یادەوەریت دەپارێزێت

بەپێی دواهەمین توێژینەوەکان ئەو کەسانەی هەفتەی دوو جار قارچک دەخۆن بە ڕێژەی ٪٥٠ کەمتر تووشی کێشەکانی مێشک و یادەوەری دەبن.

زانکۆی نیشتمانی سینگاپۆر بۆ ماوەی شەش ساڵ لەسەر ئەم بابەتە توێژینەوەی کردووە لەسەر زیاد لە ٦٠٠ کەس، دەرەنجامیش دەرکەوتووە خواردنی قارچک بە بەردەوامی سوودێکی زۆر باشی هەیە بۆ پرۆسەی بیرکردنەوە.

پرۆفیسۆر “لی فێنگ” کە بەرپرسی توێژینەوەکە بوو ئەوەی ڕوون کردەوە کە پێکهاتەکانی ناو قارچک چەندێک کاریگەرییان هەیە بۆ مێشک و یادەوەری و هۆش و لە هەمان کاتدا خواردنەکانی وەک سەوزە گەڵادارەکان و چا و ماسی و چەرەساتەکان سوودێکی زۆریان هەیە بۆ مێشک.

توێژینەوەکان ئەوە ڕوون دەکەنەوە قارچک ماددەی ئێرگۆتیۆنین و دژەهەوکردن و دژە ئۆکسانی تێدایە کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ مێشک.

دەرەنجامی توێژینەوەکە بە باشی باس لەوە دەکەن کە سیستەمی خۆراکی تاکەکان کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر ئەو کەسە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە و زەهایمەر لە داهاتوودا.

Back to top button