سێ جۆری نەخۆشی دەبێتە هۆی ئازار بۆ گەدە

بەشێوەیەکی گشتی هەندێک نەخۆشی ئازاری گەدە دەدەن و کەسی تووشبوو بێزاردەکەن، بەڵام پێویستە خودی خۆت ئاگاداری خۆت بیت و سیستمێکی تەندروست پەیڕەوبکەیت،تا چارەسەر بێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی yasmina ئەم جۆرە نەخۆشیانە ئازار بۆ گەدە دروستدەکەن:

1-هەڵئاوسان، ئەو کەسانەی زوو زوو تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، زۆر گرنگە ئاگاداری هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانیان بن و رێژەی چەوری کەم بکەنەوە.

2-خراپی کرداری هەرس، باشترە بەشێوەیەکی زۆر ئارام و لەسەرخۆ نان بخۆیت و خۆت بەدووربگریت لە خواردنی خێرا.

3-ترشانی گەدە، رەنگە زۆر تووشی ئەم گرفتە ببیت و ئازار بدات، بەڵام دەبێت خۆت بەدووربگریت لە زۆر خواردنی ترشی، یان بڕی کەم هەڵبژێریت و رێگانەدەیت سەرمات بێت.

Back to top button