پێنج ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

لەناو دەمی هەموو کەسدا بە شێوەیەکی سروشتی بەکتریا بوونی هەیە، بۆیە دەبێت بەردەوام دەم و ددانەکان بە پاکژی ببهێڵێنەوە چونکە دواتر ئەو بەکتریایانە لەگەڵ خواردندا کارلێک دەکات و دەبێتە پەڵە لەسەر ددانەکان و ئەمەش زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

چەند ڕێگایەک هەیە یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددانەکان، جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویری ددان و پاککردنەوەی بە پەتی تایبەت بە ددانەکان.

  1. پەنیر: خواردنی پەنیر پێش ژەمەکان ئاستی ترشەڵۆک هاوسەنگ دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پەڵە لەسەر ددانەکان.

2. شیلك و تەماتە: بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دانانی تەماتە و شیلک لەسەر ددانەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک ددانەکان بەهێزتر دەکات و لە پەڵە دەیاپرێزێت.

3. سۆدای هەویر: کەمێک لە سۆدای هەویر لەسەر فلچەی ددانەکەت دابنێ و وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی کاردەکات.

4. هەنجیر: جوینی هەنجیر یارمەتی پاککردنەوەی ددانەکان دەدات و پەڵەکان لادەبات، بۆ ئەم کارەش ٣٤ هەنجیر بە هێواشی بجوو.

5. توێکڵی پرتەقاڵ: ئەم توێکڵە بە ددانەکانتدا بهێنە شەوان پێش نووستن سوودێکی زۆر دەبەخشێت.

Back to top button