كرستیانۆ رۆناڵدۆ دەدرێتەوە دادگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بەم زووانە جارێکی دیکە دەدرێتەوە دادگا.

ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە لەسەر کەیسی دەست درێژی کردنە سەر کاترین مایۆرگا چیدیکە دادگایی ناکرێت و ئەم خانمە سکاڵاکەی لە دادگا کشاوەتەوە، بەڵام پارێزەرەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری ESPNـی ئەمریکی ئەم دەنگۆیانەی رەتکردۆتەوە و دەڵێت کە ئەوان تەنها دادگایان گۆریوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دادگایی کردنەکە دەست پێدەکاتەوە.

کاترینا مایۆرگا ساڵی رابردوو دانی بەوەنا کە لە ساڵی 2009 رۆناڵدۆ لە ئەمریکا دەست درێژی سێکسی کردۆتە سەر و بەم هۆیەوە سکاڵای لەسەر یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە تۆمار کردووە.

Back to top button