جێگرەوەكەی نێیمار ئاشكرابوو
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكروە ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید جێگەی نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل دەگرێتەوە لە یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا كە بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە وڵاتی بەرازیل بەرێوە بچێت.
یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل بەرەبەیانی ئەمرۆ بە شێوەیەكی فەرمی بەهۆی پێكانەوە دوركەوتنەوەی نێیماری لە پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا راگەیاند.
رۆژنامە ئیسپانییەكە ئاشكرایكردوە.. كە پاڵێوراوی یەكەم بۆ شوێن گرتنەوەی نێیمار جۆنیۆری تەمەن 18 ساڵە كە لە یاری لەیانەكەی بەرامبەر یانەی ئەیاكس ئەمستردام لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوچاری پێكان بو بەوهۆیەشەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوركەوتبۆوە.
پێكانی نێیمار كاریگەریەكی قورسی بەسەر هەڵبژاردەكەوە هەیە، چونكە تیتی راهێنەر بە شێوەیەكی سەرەكی پشتی بە تواناكانی ئەو یاریزانە دەبەستێت و بە لەدەستدانی ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكەی دووچاری ئاستەنگێكی زۆر دەبێتەوە، بەڵام ئەو راهێنەرە دەیەوێت بەهۆی جۆنیۆری لاوەوە كێشەكانی چارەسەر بكات.
ڤینیسۆس لە یارییەكانی ئەم وەرزەو لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید 31 یاریی ئەنجامداوەو تەنها 3 گۆڵی تۆمار كردوە، بەڵام 13 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروستكردوە كە زۆرترین رێژەی ئاسیستە لە نێو یاریزانانی ریاڵ مەدرید.