دوو ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی دیاریكردنی رۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تێپه‌ڕده‌بێت
ئه‌مڕۆ یادی دوو ساڵه‌ی دیاریكردنی رۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه كه له رۆژی 25ی ئه‌یلولی ساڵی 2017 ڕیفراندۆم بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی 7ی 6ی ساڵی 2017 ئه‌و رۆژه بوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستنیشان كرا و رۆژی 25ی ئه‌یلولی ساڵی 2017 وه‌كو ڕۆژی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان دیاری كرا.