ئاڵا تاڵەبانی ٣٥ ملیۆن دینار لە جوانكاری خەرج دەكات
ئاڵا تاڵەبانی (ئەسەدی) پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی جوانكاری بڕە پارەیەكی زۆر لەوڵاتی لوبنان خەرج دەكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی (خـواكوڕك) كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە ئەوە ئاشكرا دەكات، ئاڵا تاڵه‌بانی، له خولی پێشووی په‌ڕله‌مانی عێراق، بڕی (سی و پێنچ ملیۆن دینار)ی وه‌رگرتووه به‌ناوی نه‌خۆشی “هیچ وه‌سڵێکی خه‌رجی و دکتۆر و نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری له دۆسیه‌ی پاره‌که‌دا نییه”.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەم خولەی پەرلەمانیشدا ئاڵا ئەسەدی بڕی ٧ ملیۆن و نیو دینار وەردەگرێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە سه‌رجه‌م وه‌سڵه‌کانی که له‌م خوله‌دا داویه‌تیه ژمێریاری په‌ڕله‌مانی عێراق، هی سه‌نته‌ری جوانکارییه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان و هیچ پسولەیەكی ساڵی رابردووی نەگەڕاندۆتەوە كە بڕی ٣٥ ملیۆن دینار بووە.