رۆیتەرز : ئەمریکا چیتر ڕاهێنان بە فڕۆکەوانەکانی ( ئێف 35 ) ی تورکیا ناکات
ئاژانسی رۆیتەرز لە زار بەرپرسانی ئهمریكا بڵاوی کردەوە ، واشنتۆن بڕیاری داوە ئیتر ڕاهێنان بەو فڕۆکەوانە تورکانە نهکات کە داوا دەکەن لە فڕۆکەی ( ئێف 35 ) شارەزا بن”.
ئەم بڕیارە لە دوای ئهوه هات کە تورکیا پێداگرە لە سەر کڕینی چەکی دژه موشهكهكانی رووسیا.
تورکیا لە ئێستادا لە گرێبەستێکدا داوای کڕینی قەڵغانی مووشەکی ( ئێس 400 ) ی لە رووسیا کردووە و لە لایەکی تریشەوە داوای کڕینی فڕۆکە شەڕکەری ڕادار نەبینی ( ئیف 35ئێف )ئەمریکی دەکات”.
ههروهها رۆژنامهی واشنتۆن دەنووسێ” ناکرێت تورکیا هاوکات دەستی بهو دوو سیستهمه رابگات”.