فەڕەنسا و ئەمریکا : کۆکین لەسەر ئەوەی ئێران نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە رۆژی پێنج شەممە 6/6/2019 بۆ بەشداری لە مەراسمی (75) ساڵه‌ی جێگیربوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی لە فەرنسا ئامادە بوو، گووتی من و ماکرۆن هاوڕاین لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و نامانەوێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات”.
ترەمپ هه‌روه‌ها گوتی: ئێران هەموو ڕێگایەکی لێ دەبەسترێت چونکە گەمارۆکان کاریگەری زۆر تایبەتیان لە سەر ئەو وڵاتە هه‌بووە ، بەڵام ئەمریکا دەتوانێت ئەم وەزعەی ئێستا پێچه‌وانه‌ بکاتەوە ، ئێمە ئامادەی دانوستانین بەڵام ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت”.
هه‌روه‌ها ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا قسه‌كانی تره‌مپی پشتراست كرده‌وه‌ و گوتی” فەڕەنسا و ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران هاوڕان و لەم بارەوە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە .ئەوە لە کاتێکدایە فەڕەنسا سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئەو وڵاتە لە گەڵ ئەمریکا ناکۆکە”.
لە کۆتاییدا ماکرۆن بێ ئاماژەدان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی گووتی” وا بڕیار بوو تا ساڵی 2025 پابەندی ئەم سێ مەرجە بێت ، ڕاگرتنی چالاکی ئەتۆمی هه‌روه‌ها مووشه‌كه‌كان، دەست هەڵگرتن لە پەرەپێدانی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست .
Back to top button